پەلاماری شەوانەی ڕژێمی زایۆنیستی
ئەرتەشی تڕۆڕ هەروەها درێژەی ئەدات بە جەنایەتەکانی خۆی و خێوەتی ئاوارەکان لە ئوردوگای نوسەیراتی بوردمان کرد .
ئەرتەشی تڕۆڕ ئەمڕۆ پەلاماری کردەسەر چەن گوند و پارۆچکەی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوایی بە تایبەت پارەکانی ئەلخەلیل و قلقیلیە . هەروەها فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەڕتەشی تڕۆڕ پەلاماریان کردە سەر ئوردووگای نوسەیرات و دەڤەری تاوەری تورکەمانی . لە پەلاماری فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر خێوەتی ئاوارەکان لە ڕۆژئاوای ئوردووگای نوسەیرات دوو کەس شەهید بوون و دوو منداڵیش بریندار بوون . سەرچاوە زایونیەکانیش باسی کوشتنی چەکدارێکی ڕژێمی زایونیان کرد لە غەزە بە دەس هێزە خوڕاگریەکانەوە .
چەکدارانی زایونیش هەروەها لە شەڕ لە گەڵ خەباتکارانی خۆڕاگری دەکوژرێن و خەساری قورسیان لێ دەکەوێت لە لایەکی دیکەوە ئەرتەشی ڕژێمی زایونیستی ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو بیست و شەش چەکداری ئەو ڕژێمە بریندار بوونە کە یازدە چەکدار لە غەزە و پازدە چەکداری دیکەش لە بەرەی لوبنان بریندار بوونە .