تشرینی دووه‌م 16, 2024 19:22 Asia/Tehran
  • هەڵکشانی ژماری شەهیدانی غەززە

لەکاتێکدا کە شەڕی ژینۆساید لە کەرتی غەززە پێی ناوەتە چوارسەد و حەتەمنن ڕۆژی خۆیەوە، وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ئەمڕۆ (شەممە) ڕێژە و ئاماری تازەی شەهید و بریندارەکانی ڕاگەیاند.

 وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند؛ ژماری قوربانیانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا گەیشتۆتە ٤٣ هەزار و ٧٩٩ شەهید و ١٠٣ هەزار و ٦٠١ بریندار.

ئەم وەزارەتخانەیە هەروەها ڕایگەیاند کە دوژمنی زایۆنی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سێ کوشت و کوشتاری دژ بە بنەماڵە فەلەستینییەکانی کەرتی غەززە ئەنجام داوە و بە هۆی ئەو جەنایەتانەوە ٣٥ کەس شەهید و ١١١ کەسیش بریندار بوون. 

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە هەروەها جەختیشی کرد کە ژمارێک لە قوربانییەکان ئێستایش هەر لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە و دەسڕاگەیشتن بەو قوربانیانە بۆ هێزی فریاگوزار و بەرگریی شارستانی گونجاو نییە. 

سەرپەیڤ