کوژران و بریندار بوونی 10 زایۆنی لە بۆسەی قەسام لە بەیت لاهیا
خەباتکارانی گوردانەکانی قەسام لە چوارسەد و شانزدەیەمین ڕۆژی شەڕی غەزە دە سەربازی زایونیان لە بەیت لاهیا کوشت و بریندار یان کرد و تانکێکی مێرکاوای چواری داگیرکەرانیان کردە ئامانج .
گوردانەکانی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە خەباتکارەکانی ، گروپێکی دە کەسەی لە سەربازانی داگیرکەری زایونی لە ناو ماڵێک لە نزیکی مزگەوتی "تەیبە " لە ناوەندی بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەزەی بە چەکی تیربار و نارنجوکی دەستی کردووەتە ئامانج ، کە لەو ئوپڕاسیونەدا هەموو هێزەکانی دوژمن کوژراون و بریندار بوونە .
گوردانەکانی قەسام هەروەها ڕایگەیاند کە تانکێکی مێرکاوای چواری ئەرتەشی تڕوڕی لە شەقامی" ئەلحەتیبە " لە ناوەندی بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەزەی بە ڕاکێتی دژە زرەیی یاسینی 105 ی کردووەتە ئامانج . خەباتکارانی خۆڕاگری گرووپی شەهید عومەر قاسم یش باسی کەوتنە بەر ئامانجی سەربازانی داگیر کەریان کرد لە ناوچەی جەحەڕ ئەدیک لە ناوەندی کەرتی غەزە .