بەردەوامیی پەلامارەکانی سوپای تیرۆر بۆ سەر غەززە
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لە ماووەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووا سوپای ڕژێمی زایۆنی ٣ جەنایەت و کوشتاری لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە.
وەزارەتی تەندرووستی فەلەسین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند پەلامارەکانی چەند کاتژمێری ڕابردووی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە بۆتە هۆی شەهید بوونی چواردە کەس و بریندار بوونی سەد و هەشت کەسی دیکە. ژمارەیەک لە شەهیدان و قوربانیان ئێستایش هەر لە ژێر دار و پەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان و یان لەسەر ڕێگاوبان و شەقامەکان دا ماونەتەوەو داگیرکەران پێش بە دەستڕاگەیشتنی هێزەکانی فریاگوزار بەوانە دەگرن .
بەم پێیە تا ئەمڕۆ چل و چوار هەزار و دووسەد و چل و نۆ کەس لە کەرتی غەززە شەهید بوونەوۆ سەد و چوار هەزار و ٧٤٦ کەسیش بریندار. ئەنڕوایش ڕایگەیاندووە بە بەردەوام بوونی بارینی باران و هەروەها بێ بڕانەوە بوونی پەلامار و بۆردومانەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بارودۆخ لە کەرتی غەززە تا دێ خراپتر دەبێ. نیو ملیۆن کەس لەو ناوچەوانەی دا نیشتەجێن کە لە مەترسی لافاودان و هەروەها مەترسیی زیاتریش لەسەریانە.
باروودۆخی ئاوارە فەلەسیتینیەکانیش لەگەڵ ئەو قەتڵوعام و کوشت و کوشتار و ئاوارەییان بە دەستی داگیرکەرانی زایونیوە، هەروەها لەبەر بوونیان لە باروودۆخی قات و قڕی و سەرما و سۆڵەیەکی زۆر یەک جار خراپتر و دژوارتر بووە.
هەروەها سەرایا ئەلقودس لقی سەربازی جیهادی ئیسلامی فەلەستینیش ڕایگەیاند خەباتکارانی ئێمە بە گوللە هاوەن شوێنی کۆبوونەوەی هێزی سەربازی و هەروەها کەرەستە جەنگییەکانی سوپای تیرۆریان لە نزیکی سنووری فەلەستین و میسر لە باشووری شاری ڕەفەح داوەتە بەر هێرش.
گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی حەماسیش لە بەیاننامەیەکدا باسی پێکانی تانکێکی مێرکاواقی ڕژێمی زایۆنی کردووە. خەباتکاری قەسام هەروەها ماڵێکیان بۆممبڕێژ کرد لە ڕۆژهەڵاتی ئۆردووگای جەبالیا لە باکووری غەزە و تەقەنیانەوە سەر هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی کە داڕمانی و ڕووخانی ئەو ماڵە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی.