وشدار لەحاند باروودۆخی غەززە لە سەروبەندی زستاندا
تشرینی دووهم 26, 2024 19:16 Asia/Tehran
ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی ئەورووپا- مەدیتەرانە ڕایگەیاندووە: سەدان هەزار فەلەستینی لە غەززە، لەوان منداڵان، ژنان و بەساڵاچوان بەڕادەی پێویست جل و بەرگیان نییە کە لە سەرما و سۆڵە بیانپارێزێ.
ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی ئەورووپا- مەدیتەرانە ڕایگەیاند: کاربەدەستانی ڕژێمی داگیرکەر لە یەک ساڵ لەمەوبەرەوە پێشیانگرتووە بە گەیشتنی بەتانی و جل و بەرگ و پێڵاو بە غەززە، لە کاتێکدا کە شەپۆلی سەرما ئەم کەرتەی تەنیوە.
دووەم زستان لە دەسپێکی شەڕی ئیسراییل دژ بە غەززە لەکاتێکدا بەڕێوەیە کە قەیرانی نەبوونی جل و بەرگ و پێڵاو باڵێ کێشاوە بە سەر ئەم ناوچەیەدا. لە بەیاننامەکەی ئەم ناوەندەدا هاتووە: سەرجەمی ئەو بارانەی دەگاتە غەززە لە ٠٦% تێناپەڕێ و بەشی زۆری ئەوەش دەگاتە ئەم کەرتە خۆراک و خواردنە.