تشرینی دووه‌م 28, 2024 19:57 Asia/Tehran
  • بنی گانتس :گیراوان لە غەزە لەبیرکراون

ئەندامی پێشووی کابینەی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی وێڕای ڕەخنە گرتن لە کردەوەی کابینەی نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمە ڕایگەیاند کە گیراوانی زایۆنی لە غەزە لەبیرکراون

بنی گانتس ئەندامی پێشووی کابینەی شەڕی ڕژێمی زایۆنی وتی : گیراوانی ئیسرائیلی هەروا لە غەزەدان و نەگەڕاونەتەوە و بە هۆی سیاسیشەوە ئیمکانی  دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هێزمەندتر بۆ ئازاد کردنیان نیە . بنی گانتس لە درێژەدا وتی :  ئێمە ناتوانین حاشا لەو ڕاستیە بکەین کە  لە  پاراستنی گیانی ئەوان شکستمان هێناوە   ئەوانمان لە غەزەدا بە جێ هێشتووە  و ئێمە دەبێ ئەو   هەڵەیە قەرەبوو بکەینەوە  و من خوازیاری دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هێزمەندترم بۆ گۆڕینەوەی گیراوەکانی هەر دوو لا .

سەرپەیڤ