درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی
وزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە ئەمڕۆ شەمە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک هەژماریی نوێ شەهیدان و برندارانی ڕاگەیاند
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا لە ٤٢١هەمین ڕۆژی شەڕی جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە دژی کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە سوپای داگیرکەر لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا چوار کۆمەڵکوژی دیکەی لە دژی خەڵکی مەدەنی فەلەستینی لەم کەرتە ئەنجامداوە. ئەو وەزارەتخانەیە ئاماژەی کرد : لەو هێرشانەدا ١٩ فەلەستینی شەهید بوون و ٧٢ کەسی دیکەش برینداربوون بە پێی ڕاپۆڕتی ئەم وەزارەتخانەیە ، لە دوای ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە ژمارەی شەهیدانی شەڕی غەززە گەیشتووەتە ٤٤ هەزار و ٣٨٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش زیادی کردووە بۆ 105 هەزار و 142 کەس وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند کە ژومارێک لە شەهیدان لە ژێر دارو پەردوو داماونەتەوە و ئوڕژانس و بەرگری شارستانیش توانایی دۆزینەوەی تەرمەکانیان نیە . لە لایەکی دیکەوە ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی کەڵک وەردەگرێت لە کۆچی بە زۆرەملێ و برسێتی وەک چەکی شەڕ لە کەرتی غەززە .
بە دوای جەنایەتەکانی ئەرتەشی تیرۆر لە کەرتی غەزە و درێژەی بایکوتەکان بۆ چەن مانگی بە دوای یەک ، وەزیری شەڕی پێشووی ئەو ڕژێمە پەردەی لادا لە ئامانجی زایونیەکان و ڕایگەیاند کە ئەوان بە دوای پاکتاو کردنی ڕەگەزین لەو ناوچەدا .
موشە یەعلون وەزیری شەڕی پێشووی ڕژێمی زایونی لەو بارەوە وتی : ئەرتەشی تیرور خەریکی بەڕێوەبردنی ئوپڕاسیونی پاکتاو کردنی ڕەگەزیی لە باکووری کەرتی غەزەیە . ناوبراو وتیشی : ئیدی بەیت لاهیا و بەیت حانوون بوونی نیە . ئەرتەش ئێستاکە خەریکی ئوپڕاسیونە لە جبالیا و سەرزەوینی ئەوان لە عەرەبەکانی چوڵ دەکات .