شەهیدبوونی ١٨ فەلەستینی لە پەلامارەکانی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی
وەزارەتی تەندروستی فەلەسین لە کەرتی غەززە لە ڕۆژی چوارسەو بیست و دووهەمی شەڕی ژینۆسایدی ڕژێمی زایوونی دژ بە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ سوپای داگیرکەر لە ماوەی بیست و چوار سەعاتی ڕابردوودا شەش کوشت و کوشتاری دیکەی دژ بە خەڵکی مەدەنی فەلەستین لەم کەرتەدا ئەنجام داوە.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەسین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە بە هۆی بۆردومانی ماڵێک لە ڕۆژاوای شاری غەززە حەوت کەس شەهید بوون. ئەم ژێدەرانە هەروەها باسی خاپوورکرانی ماڵ و باڵاخانە مەدەنییەکان لە شاری بەیتلاهیا لە باکووری غەززەیان کردووە بە دەستی داگیرکەران. ڕێکخراوی بەرگریی شارستانی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاندووە لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی سەد کەس لە کەرتی غەزەە بە هۆی بۆردومانە بێ وچان و بێ بڕانەوەکانی ڕژێمی زایۆنی شەهید بوون.
ئەم ناوەندە فەلەستینیە هەروەها ڕاشیگەیاندووە کە داگیرکەران بەردەوامن لە پێشگری بە هاتنی فەرمانبەرانی ڕێکخراوی بەرگریی شارستانی بۆ پارێزگای باکووری کەرتی غەززە و هەروەها تەگەرەنانەوە لەسەر ڕێگای جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.
حسام ئەبووسەفییە بەرپرسی نەخۆشخانەی کەمال عدوان لە باکووری کەرتی غەززە ئەمڕۆ ڕایگەیاندووە لە ماوەی چل و هەشت کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی دوو سەد شەهیدی فەلەستینی هێشتا هەر لە ژێر دار و پەردووی ماڵ و بەڵاخانە ڕووخاوەکانیاندا ماونەتەوە کە بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆ سەر ئەم ناوچەیە بە تەواوەتی کاول بوونە. بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم وەزارەتخانەیە بەم چەشنە ژماری شەهیدانی شەڕی دژ بە غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووە تا ئێستا گەیشتووەتە چوار هەزار و ٤٢٩ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتۆتە ١٠٥ هەزار و ٢٥٠ کەس.
سەرباری هەموو ئەو جەنایەتانەش، ڕژێمی زایۆنی دانیناوە بەوەیدا کە پاش چواردە مانگ شەڕ هێشتا نەیتوانیوە بگاتە ئامانجەکانی خۆی لەم شەڕە کە تیابردنی بزووتنەوەی حەماس و گەڕاندنەوەی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی لە کەرتی غەززە بووە. هەروەها هەر ئەم مەسەلەیەش بۆتە هۆی تەشەنەی کێشە و ناکۆتی لەنێو زایۆنیەکاندا بە تایبەت دانیشتووانی فەلەستینی داگیر کراو. ئەوان کابینەی ڕژێمی زایۆنی تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە توانای بەرەنگاربوونەوەی گرووپەکانی خۆڕاگری و هێنانەدی ئامانجەکانی نییە.