وشدار لە حاند ڕەوشی پڕمەترسیی ستافی دەرمان و برینداران لە غەززە
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین وشداری دا لە حاند ڕەوشی پڕمەترسیی نەخۆشان و بریندارانی ژینۆسایدی ڕژێمی ئیسراییل لە کەرتی غەززە.
"خلیل الدقران" وتی: سنوورداربوونی چوونەدەری نەخۆش و بریندار بۆ دەرەوەی کەرتی غەززە بە هەڵوەوشانەوەی سیستەمی دەرمانیی ئەم ناوچەیە بە هۆی بەردەوامبوونی پەلامارە ئاسمانییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی، هەر بەردەامە.
"الدقران" بە ئاماژە بەوەی کە داگیرکەرانی زایۆنی هەموو دەروازەکانیان داخستووە و پێش بە گەیشتنی دەرمان و کەرەستەی پزشکی بەم کەرتە دەگرن، وتیشی: نزیکەی سی هەزار نەخۆش و بریندار پێویستیان بە چارەسەری لە دەرەوەی غەززەیە و دە هەزار نەخۆشی تووشبوو بە شێرپەنجەیش گیانیان لە مەترسیدایە کە دوو هەزار و ٥٠٠ منداڵیان تێدایە. وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین هەروەها باسی بە ئەنقەست پەلاماردرانی ستافی دەرمان لە لایەن سوپای تیرۆرەوەی کرد و ڕایگەیاند کە ئەم کەسانە تەنانەت لە خۆراک و شوێنی ئەمن بۆ مانەوەیش بێوەرین.