بەرز بوونەوەی هەژماری شەهیدانی غەزە بۆ 44 هەزار و 664 کەس
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە باسی شەهید بوونی 44 هەزار و شەشسەد و شەست و چوار کەس و بریندار بوونی سەد و پێنج هەزار و نوسەد و حەفتاو شەش کەسی کرد لە سەەرتای دەسدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایونی لە کەرتی غەزە
لە بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین کە لە چوارسەدو بیست و هەشتەمین ڕۆژی شەڕ بڵاو بووەوە هاتووە : ئەرتەشی تیرور لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو بە ئەنجام دانی چوار جەنایەت لە کەرتی غەزە 52 فەلەستینی شەهید کرد و 142 کەسی دیکەشی بریندار کرد . لەو پەیاننامەیدا هاتووە ئاماری شەهیدان و برینداران لە دەسپێکی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەزە لە حەوتی ئوکتوبری دووهەزار و بیست و سێوە تا ئێستا گەیشتووەتە چلو چوار هەزار و شەشسەد و شەست و چوار شەهید و سەد و پێنج هەزارو نوسەت و حەفتاو شەش بریندار . وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە هەروەها ڕایگەیاند کە بە هۆی درێژەی پەلامارەکانەوە تەرمی ژومارێک لە شەهیدان هەروا لە ژێر داروپەردوو دا ماونەتەوە و دامەزراوەکانی فریاگوزاری توانایی دۆزینەوە و گواستنەوەی ئەوانیان بۆ ناوەندە تەندروستیەکان نیە