کانونی یه‌که‌م 10, 2024 18:02 Asia/Tehran
  • بەردەوامبوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ڕژێمی زایۆنی چوار جەنایەت و کوشتاری لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە.

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین ڕایگەیاندوووە کە  ئەم پەلامارانە ٢٨ شەهید و ٥٤ برینداری لێکەوتۆتەوە کە ژمارێک لە شەهیدان و قوربانیان ئێستایش هەر لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان و یان لە سەر جادە و ڕێگا و بانەکاندا ماونەتەوە و داگیرکەران پێش بە هێزەکانی فریاگوزار دەگرن دەستیان بگاتە ئەو ناوچانە. 

ژێدەرە هەواڵییەکانیش باسی برینداربوونی پۆلیسێکی زایۆنییان کردووە لە هەڵمەتێکدا لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو. وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە حەوتی ئۆکتبری ساڵی ڕابردووە تا ئێستا گەیشتۆتە ٤٤ هەزار و ٧٨٦ کەس و ژماری بریندارانیش بە ١٠٦ هەزار و ١٨٨ کەس ڕاگەیەندراوە. سەرباری هەموو ئەم جەنایەتانە، ڕژێمی زایۆنی دانی ناوە بەوەیدا کە پاش تێپەڕینی ٤٣١ ڕۆژ شەڕ، هێشتا نەیتوانیوە بگاتە ئامانجەکانی واتە بنەبڕ کردنی بزووتنەوەی حەماس و گەڕاندنەوەی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی لە کەرتی غەززە. 

سەرپەیڤ