جەنایەتی نوێی زایۆنیەکان بۆردمانی قوتابخانەی ئاوارەکان لە غەزە
ڕژێمی زایونی لە تازەترین جەنایەتی خویدا قوتابخانەیەکی لە ڕوژئاوای غەزە بۆردمان کرد و ژومارێکی دیکە لە شاروومەندانی فەلەستینی شەهید و بریندار کرد .
ئەمڕۆ شەممە، ئەرتەشی تیرۆر بۆردومانی قوتابخانەی "ئەلماجدە وەسیلەی کرد لە ڕۆژئاوای شاری غەززە. لە پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر ئەم قوتابخانەیە کە پەنابەرانی فەلەستینی تێیدا دەخوێنن، ٥ کەس شەهید بوون و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. لە کاتێکدا کە شەڕەکە دەچێتە ٤٣٥هەمین ڕۆژەوە، سوپای داگیرکەری زایۆنی بەردەوامە لە سەر بۆردومانکردنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە و لە ئەنجامدا دەیان شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە.
شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئەرتەشی تیرۆر هەڕەشەی لە دانیشتووانی ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی جەبالیا لە باکووری غەززە کرد و داوای کرد بەمەبەستی ئەنجامدانی پەلاماری سەربازی دەستبەجێ ئەو ناوچانە بەجێبهێڵن. لە لایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لە سەدا حەفتا شەهیدانی غەززە ژن و منداڵن. مونیر ئەلبەرش، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە جەختی لەوە کردەوە کە ئەو کەرتە بە تەواوی کاول کراوەو ڕووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی بێ وێنە بووەتەوە.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: 70%ی شەهیدانی شەڕی غەززە ژن و منداڵن. دوژمنی زایۆنیستی بە ئەنقەست هەوڵی لەناوبردنی ژیان لە کەرتی غەززە دەدات و دەیەوێت ئەم ناوچەیە شوێنی نیشتەجێبوون نەبێت. لە هەمان کاتدا کە جینۆساید و تاوانکارییەکانی زایۆنیستەکان لە غەززە بەردەوامە، خەڵک لە وڵاتانی جیاجیای جیهان لەوانە تونس، مەغریب، بەرلین و مانهایم لە ئەڵمانیا، لاهای هۆڵەندا، ئۆڵدهام لە ئینگلیز، نیویۆرک، مۆنتڕاڵ کەنەدا و خەڵکی یەمەن لە ناوچە جیاجیاکانی یەمەن پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین دەکەن و تاوانەکانی زایۆنیستەکانیان شەرمەزار دەکەن .