بەیاننامەی حەماس بۆ ئیدانەکردنی کردنەئامانجی خەباتکارانی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i433981-بەیاننامەی_حەماس_بۆ_ئیدانەکردنی_کردنەئامانجی_خەباتکارانی_فەلەستین
بزووتنەوەی حەماس کردنە ئامانجی خەباتکارانی فەلەستینی لە لایەن هێزە ئاسایشیەکانی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری  فەلەستین ئیدانە کرد
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 14, 2024 15:45 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی حەماس بۆ ئیدانەکردنی کردنەئامانجی خەباتکارانی فەلەستین

بزووتنەوەی حەماس کردنە ئامانجی خەباتکارانی فەلەستینی لە لایەن هێزە ئاسایشیەکانی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری  فەلەستین ئیدانە کرد

 بزووتنەوەی حەماس  ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا، درێژەی پی وشوینگرتنی  خەباتکارانی  فەلەستینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی  دامه زراوه ی خوبه ریوه  به ری  شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، درێژەدان بەم سیاسەتە  پرله شەرمەزارییە لەلایەن ڕێکخراو ی خۆبەڕێوەبەرەوە نیشانەیەکی هۆشدارییە بۆ دەستپێکردنی ناکۆکییە ناوخۆییەکان.

هێزە ئەمنییەکانی ئەو ڕێکخراوە خۆبەڕێوەبەرە بێ ئامانج تەقەیان لە خەڵک و ماڵەکانیان کرد و ژمارەیەک هاووڵاتی فەلەستینییان بریندار کرد کە یەکێکیان منداڵێک بە ناوی "ئەحمەد مەرعی" بوو کە بریندار بوو . هێزە ئەمنییەکانی  پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری  فەلەستین  پەلاماریان کردە سەر کەمپی جنین لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن و لەگەڵ خەباتکارانی  خۆڕاگری لە کەمپی جنین تێکهەڵچوون کە لە و تێکهەڵچوونەدا  یەزید جەعایسە لە فەرماندەرانی  گوردانەکانی جنین شەهید بوو