سەرۆکی ئانڕوا دۆخی غەزەی بە کارەساتبار وەسف کرد
کانونی یهکهم 18, 2024 19:08 Asia/Tehran
سەرۆکی ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان ئانڕوا وتی : دۆخی غەزە زۆر کارەسانبارە
فیلیپ لازارینی دۆخی مرۆیی لە غەزەی بە ژیانێکی هاوشێوەی جیهانی دوای کارەساتبار وەسف کرد و وتی : ئاستی ئەو قەیرانە ئەوەندە قووڵە کە وەسف ناکرێت . لازارینی وتی : ئەو کەسانەی کە لە غەزە دەگەڕێننەوە وێنەیەک لە شارێکی کاول نیشان ئەدەن کە دانیشتوانی لەناو زبڵ و کاولکاریەکاندا گەمارو دراون و بە سەختی بۆ زیندوو مانەوەیان هەوڵ ئەدەن ناوبراو وتیشی خەڵکی غەزە هەموو ڕوژێک ڕووبەڕووی برسێیەتی ،نەخوشی و هەڕەشەی مردنن . ناوبراو خوازیاری هەنگاو هەڵگرتنی خێرای کۆمەڵگای نێونەتەوەیین و وشداری دا کە مەترسی لەناو چوونی بە تەواوی مرۆیی لەو ناوچە زۆر جیدی دەبێت.