کانونی یه‌که‌م 19, 2024 11:42 Asia/Tehran
  • شەپولی بەربڵاوی دەسگیرکران لە ڕۆخی خۆرئاوایی

هێزە داگیرکەرە ئیسرائیلیەکان بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەبەردەوامکردنی پەلامارەکانیان بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی ژمارەیەکی زۆر لە شارومەندانی فەلەستینیان دەسگیرکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم بە گیڕانەوە لە ئەلیەوم ، لە کەسانی دەسگیرکراو، ژمارەیەک لە دیلە ئازادکراوەکان تازە لاوی فەلەستینی بوون . بەپیی ئەم ڕاپۆرتە ، هێزە داگیرکەرەکان لە نابلۆس ئەسید مەحفوزوباوکی حەمزە دیری تازەلاوی فەلەستینیان دوای هێرش بۆ سەرماڵەکانیان کە ئۆردوگای عەسکەرجەدیدلە ڕۆژهەڵاتی نابلۆس دەسگیرکرد.

هەروەها هێزە داگیرکەرەکان ، شادی جودەت، برای دیل وەجی جودەوفادی کەعبی یان لە ماڵەکانیان لە ناوچەی عێراق ئەلتایە لە ڕۆژهەڵاتی نابلۆس دەسگیرکرد. ناوەندی مافی مرۆڤ" ئیعلام ئەلئەسری ڕایگەیاند کە هێزە ئیسرائیلیەکان دوو دیلی ئازاد کراویان ، بە ناوەکانی تامر ئەبو عەرەب وسامی غوادرەیان هەمدیسان بە پەلامارکردنە سەر ماڵەکانیان دەسگیر کرد وهەروەها ئەحمەد نەعمان ئەبو نەعیم ، کەپیشتر لە دوایین ڕێککەوتنی دیلبەدیلکردن لە کاتی دەسپێکرانی شەڕ ئازادکرابوو، جارێکی تر دەسگیریان کرد.

 

سەرپەیڤ