کانونی یه‌که‌م 19, 2024 10:11 Asia/Tehran

بە تێپەڕینی 439 ڕۆژ لە شەڕی غەزە ئەرتەشی داگیرکەری زایۆنی پەلاماری توندی خۆی بۆ سەر ماڵەکانی دەڤەری نەخوشخانەی کەماڵ عەدوان لە باکووری کەرتی غەزە دەسپێکردووە .

فڕۆکە شەڕ کەرەکانی ڕژێمی زایونی  9 پەلاماریان کردە سەر دەڤەری نەخوشخانەی کەمال عەدوان لە باکوری کەرتی غەزە کە بە هویەوە ژومارێک شەهید و بریندار بوون و هەروەها ماڵێکیش لە ناوچەی سەحابە لە شاری غەزە بوردمان کرا . ڕژێمی زایونی  لە 24 کاتژمێری  ڕابردوو  سێ کوشت و بڕی لە کەرتی  ئەنجام داوە کە لە ئاکامیدا 38 فەلەستینی  شەهید و 203 کەسی دیکەش بریندار بوون . داگیرکەران لە درێژەی جەنایەتەکانی خویان  پەلاماریان کردەسەر  ناوچەی ڕوجیب لە ڕوژهەڵاتی نابلوس  هەڵکەوتوو  لە کەرتی ڕوژئاوا و ئوردووگای بەلاتە و ئەلقەدیم و ناوچەی عەبوین لە باکووری  ڕاموڵڵا  و شارمەندێکی فەلەستینییان  لەو ناوچە دا بریندار کرد . سەرچاوە هەواڵییەکان باسی  تێکهەڵچوونێکی توندیان کرد لە نێوان  خەباتکارانی فەلەستینی و هێزە داگیرکەرەکانی  ئیسرائیل لە ناوچە جوراوجورەکانی کەرتی غەزە و لێواری ڕوژئاوا .  بارینی باران و سەرمای توند  ڕەنج و ئازاری  ئاوارەکانی غەزەی  زۆرتر کردووە   ئەوەش  لە حاڵێکدایە کە  نەبوونی  سووتەمەنی کەل وپەلی گەرم کەرەوە  و درێژەی جەنایەتەکانی   ڕژێمی   دڕندەکار  ژیانی  دانیشتوانی ئەو ناوچە بەتایبەت ژنان و منداڵانی  خستووەتە  مەترسیەوە . لە هەمانحاڵدا   وتەبێژی  ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنەی گرت لە  بەرگرتنی ڕژێمی زایونی لە یارمەتی گەیاندن بە باکووری  غەزە  و جەختی کرد لەسەر  پێویستی پاراستنی  کەسانی  سیڤیل  لە باکووری غەزە  و دابین کردنی پێداویستیە  سەەرکیەکانیان .

سەرپەیڤ