کانونی یه‌که‌م 19, 2024 20:16 Asia/Tehran
  • 14 شەهید لە بۆردمانی دوو ماڵ لە غەزە

بە تێپەڕینی 440 ڕۆژ لە دەسپێکی شەڕی غەزە ؛ڕژێمی داگیرکەری زایونی هەروا دەست ئەداتە جەنایەت و بە شێوەی بی ئامانج پەلامار دەکاتە سەر ماڵە مەدەنییەکان

لە 440 مین ڕوژی  کومەڵکوژی لە غەزە لە حاڵێکدا کە نیشانگەلێکی نوێ لە ئەگەری ڕێککەوتنی ئاگربڕ دەرکەوتووە و کاربەدەستێکی حەماسیش وتویەتی  وتووێژەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگر بڕ لە غەزە زۆربەی ناکۆکیەکانی لە گوڕەپانی شەڕ  چارەسەر کردووە ، گوردانەکانی قەسام لقی سەربازی حەماس باسی شەش ئوپڕاسیونی کرد دژی شوێنی کۆبوونەوەی سەربازەکان و بنکەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل .

هاوکات پەلامارە  ئاسمانیەکانی  ڕژێمی زایونی  بۆ سەر ناوچە جوراوجورەکانی کەرتی غەزە بەردەوامە و  لە بوردمانی دوو ماڵ لە کەرتی غەزە چواردە فەلەستینی دیکە  شەهید بوون . چەکدارانی زایونی هەروەها تەقە دەکەن لە هەر فەلەستینیەک کە دەچێتە ناو نتساریم و تەرمەکانیان بە جێ دێڵن تا سەگە بەرەڵاکان بیانخون 

سەرپەیڤ