جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، شەهید بوونی ٣٢ کەس و بریندار بوونی ٥٤ کەسی بەدواوە بووە.
سوپای ڕژێمی زایۆنی لە سەرلەبەیانی شەممەوە دەستی داوەتە پەلاماردانی نەخۆشخانەی کەماڵ عدوان لە باکووری غەززە. سوپای ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل ٩٦ هەزار شاروومەندی فەلەستینی ناچار بە بەجێهێشتنی ئۆردوگای جەبالیا کردووە. خەباتکارانی گوردانەکانی شەهیدانی ئەقسایش باسی شەڕی قورسیان دژ بە داگیرکەران لە ئۆردوگای جەبالیایان کردووە. گوردانەکانی قەسام لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: خەباتکارانتی ئێمە بە تی بی جی هێرشیان کردە سەر دەستەیەکی ٩ کەسیی هێزی زایۆنی.
وەزارەتی تەندرووسیی فەلەستین لە کەرتی غەزە رایگەیاندووە کە ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە ٤٥ هەزار و ٢٥٩ کەس و هەروەها ژماری گشتیی بریندارانیش لەم کەرتە گەیشتۆتە ١٠٧ هەزار و ٦٢٧ کەس.