زۆربوونی ژماری شەهیدانی غەززە
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە رایگەیاندووە کە ژماری شەهیدانی دەسدرێژییەکانی ڕێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە ٤٥ هەزار و ٣٩٩ شەهید.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ڕژێمی زایۆنی لە سێ جەنایەتی دیکەدا، ٣٨ شاروومەندی فەلەستینیی شەهید کردووە و ١٣٧ کەسی دیکەیش بریندار.بە پێی ئەم بەیاننامەیە، لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە و بە دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا تا ئێستا ٤٥ هەزار و ٣٩٩ فەلەستینی لە کەرتی غەززە شەهید بوونە و ١٠٧ هەزار و ٩٤٠ کەسیش بریندار بوون.
جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە کەرتی غەززە لە پازدەهەمین مانگی یەک لە دوای یەک لە کاتێکدا بەردەوامە کە دیوانی نێودەوڵەتیی سزا فەرمانی قۆڵبەستکردنی بۆ "بنیامین نەتانیاهۆ" و "یواڤ گالانت"ی سەرۆک وەزیران و وەزیری شەڕی پێشووی ڕژێمی زایۆنی بە تۆمەتی جەنایەتی جەنگی، جەنایەتی دژ بە مرۆڤایەتی و بەکارهێنانی برسێتی وەک چەکێک دژ بە خەڵکی غەززە دەرکردووە.