ئەبوو عوبەیدە: هەوڵی داگیرکەران بۆ تێکشکاندنی خۆڕاگریی کەرتی ڕۆژاوا شکست دێنێ
وتەبێژی لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس لە لێدوانێکدا بە پەسندانەوەی هەڵمەتە دژە زایۆنییەکەی ئەمڕۆ لە باکووری کەرتی ڕۆژاوا هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ تیابردنی خۆڕاگری لەم ناوچەیەی بە بێ سوود و بێ ئاکام وەسف کرد.
ئەبوو عەبەیدە لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد؛ دیسان قارەمانانی جوامێر و ئازای کەرتی ڕۆژاوا سەلمەندیان کە ئەوانیش لە چوارچێوی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسادان و هەموو مەرجبەندییەکان بۆ تێکشکان یان یان پاشگەزکردنەوەیان لە پاڵپشتی کردنی غەزەز لە لان داگیرکەران و بەکرێگیراوانیان ئاکامی هەر شکست دەبێ. وتەبێژی سەربازیی گوردانەکانی شەهید عززەدین قەسام لەقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس وتیشی: دوشمن دەبێ بزانێ تا ئەو کاتەی بەردەوام بێ لە کوشت و کوشتار و دەستدرێژییەکانی بۆ سەر غەززەو کەرتی ڕۆژاوا باجێکی قورس دەداتەوە بە خوێنی هێزە سەربازییە دەستدرێژکارەکانی.
وتەبێژی خۆڕاگریی فەلەسین جەختیشی کرد؛ دوژمنی زایۆنی دەبێ ئەوەش بزانێ تا ئەو کاتەی کە گەلی فەلەستین لە ئارامی و ئەهوەنیدا نەژین، ئەم ڕژێمەش ڕووی ئارامی و ئەهوەنی بە خۆیەوە نابینێ.