لەناو چوونی تەرمی 8 هەزار شەهیدی فەلەستینی
وتەبێژی ڕێکخراوی بەرگری مەدەنی غەزە وتی : تەرمی حەوت هەزار و ٨٢٠ شەهیدی فەلەستینی لەم ناوچەیەدا بە هۆی ئەو بڕە زۆرەی تەقەمەنی کە لە پەلاماری زایۆنیستی بەکارهێنراون، بە تەواوی یان بەشێکی بوون به هەڵم .
لە کاتێکدا کە پەلامارە بەربڵاوەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆ سەر گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون لە کەرتی غەززە و کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی فەلەستینی لەو ناوچانە نیگەرانییەکانی لە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی گه رمایی و سوتێنه ر یان بۆمبی بۆشایی چیکه ری زایۆنیستەکان زیاتر کردووە، وتەبێژی ڕێکخراوی بەرگری مەدەنی غەززە ڕایگەیاند کە تەرمی حەوت هەزار و ٨٢٠ کەسی شەهیدانی فەلەستینی لەم ناوچەیەدا بە هۆی ئەو بڕە زۆرەی تەقەمەنییەوە کە زایۆنیستەکان بەکاریان دەهێنا، تەرمەکانیان بە تەواوی یان بەشێکی بوونه ته هەڵم . هەروەها ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی ئوروپا - مەدیتەرانە ش وتوویەتی کە ڕەنگە سوپای ئیسرائیل چەکی گەرمی فشاریی لە غەززە بەکارهێنابێت