وتەبێژی قەسام: لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا زیاتر لە ١٠ ئەفسەری زایۆنیمان کوشتووە
وتەبێژی گوردانەکانی شەهید عزەدین قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەمماس وتی: لە ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ١٠ ئەفسەر و سەربازی زایۆنیمان کووشتووە و دەیان کەسیشمان لێ بریندار کردوون.
ئەبوو عوبەیدە ڕایگەیاند: بە تێپەڕینی زیاتر لە سەد ڕۆژ لە ئۆپەراسیۆنی کاولکەر و ژینۆساید لە باکووری غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە، خەباتکارانی ئێمە ئێستاش هەر زەبری قورس لە دوژمن دەدەن و تەنیا لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ١٠ زایۆنی کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون. ناوبراو وتیشی: پێداگری دەکەم کە زەبر و زیانەکانی سوپای تێکشکاوی داگیرکەر گەلێک زیاتر لەو شتەیە کە خۆیان ڕایدەگەیانێن. دوژمنی زەلیل و شکستهێناو باکووری غەزە بەجێ دێڵێ، بەبێ ئەوەی بیهەوێ بتوانێ شکست بە خۆڕاگری بێنێ و تەنیا دەستکەوتیان کاولکاری، تیا بردن و کوشتنی خەڵکی بێتاوانە. ماڵپەڕێکی زایۆنی ڕاپۆرتی داوە خۆڕاگریی فەلەستین لە بۆسەیەکدا باڵاخانەیەکی لە باکووری غەززە تەقاندەوە کە ژمارێک لە هێزەکانی تیپی "ناحال"ـی سوپای ئیسراییلی تێیدا بووە.