کانونی دوھەم 16, 2025 15:17 Asia/Tehran
  • پەلاماری دڕندانەی ئیسراییل بۆ سەر غەززە پاش ئاگربڕ

سەرباری ڕاگەیاندرانی فەرمیی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە، ڕژێمی زایۆنی لە یەکەم ئانوساتەکانی ئەمڕۆ تا ئێستا بەردەوام بووە لە پەلاماری دڕندانەی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم کەرتە و لەم ماوەیەدا زیاتر لە ٧٠ فەلەستینی شەهید کردووە و زیاتر لە دووسەد کەسیش بریندار بوون.

لە کاتێکدا کە ئێوارەی چوارشەممە بە شێوەی فەرمی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەززە ڕاگەیاندرا ڕژێمی داگیرکەر لەو کاتەوە کە ئەم ڕێکەوتنە ڕاگەیاندراوە تا ئێستا زیاتر لە ٧٠ فەلەستینی شەهید کردووە کە زۆربەیان ژن و منداڵن. هەروەها لە دەستدرێژی دڕندانەی زایۆنییەکان زیاتر لە دوو سەد کەسیش بریندار بوون.

ژێدەرێکی پزیشکی لەمبارەوە بە کەناڵی ئەلجەزیرەی ڕاگەیاندووە کە نزیکەی پەنجا فەلەستینی لە پەلامارەکانی ئیسراییل بۆ سەر باکوری کەرتی غەززە لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە تا ئێستا شەهید بوون. ژێدەرە پزیشکییەکانی غەززەیش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایانگەیاندووە کە لە بۆردومانی ماڵێکی مەدەنیدا لە شاری غەززە ٢٠ فەلەستینیی دیە شەهید بوون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.  ژمارێکیش لەم جەنایەتەی دوژمندا بریندار و بێسەر و شوێن بوونە.

سەرپەیڤ