بەردەوامیی جەنایەتەکانی سوپای تیرۆر پاش ڕاگەێندرانی ئاگربڕ
بە پێی ڕاپۆرتی میدیا فەلەستینییەکان سەرباری ڕاگێنرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەززە لە نێوان ڕژێمی زایۆنی و حەماس سوپای تیرۆر بەردەوامە لە جەنایتەەکانی خۆیدا لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی غەززە.
ژێدرە پزیشکییەکانی غەززە ڕایانگەیاندووە کە بە شەهیدبوونی ١٨ فەلەستینیی دیکە بە هۆی پەلامارەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە ژماری شەهیدانی پەلامارەکان لەو کاتەوە کە ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە نێوان ئەم ڕژێمە و حەماس لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەوە ڕاگەیەندراوە ، گەیشتووەتە ١٠١ شەهید، مەحموود بەسەل وتە بێژی ناوەندی بەرگریی شارستانی غەززە وتی: کۆی شەهیدانی کەرتی غەززە لە کاتی ڕاگەیاندرانی ئاگربڕەوە لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەوە تا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی گەیشتووەتە سەد و یەک شەهید کە لەم نێوانەدا بیست و یەکیان منداڵن و ٣١ کەسیش ژنن. ناوبراو وتیشی ٨٢ شەهید لەسەرجەم شەهیدەکان لە پەلامارەکانی دژ بە پارێزگای غەززە ١٦ کەس لە پارێزگە باشوورییەکان لەوان ١٤ کەسیان لە خان یونس و دوو کەسیش لە ڕەفەحەوە و پێنج کەسی دیکەش لە پارێزگاکانی ناوەڕاستدا شەهید بوون. لە وردیاتی ئەم ڕووداوانەدا هاتووە کە لە درێژەی ئەم پەلامارانەی سوپای تیرۆر پێنج فەلەستینی لە ئۆردۆگای ئەنوسەیرات ، ١ کەس لە ناوچەی ئەلمەواسی هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای شاری خان یونس، ٥ کەس لە پەلاماری ئاسمانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بۆ سەر شارۆچکەی عەبەسان، هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی "خان یونس" ٢ فەلەسینی لە جەبالیا و یەک فەلەسینی لە نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەلئەقسا لە شاری دەیرولبەلح شەهید بوون.هێزی داگیرکەر سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی باڵاخانە ئاوەدانەکانی باشووری شاری غەززە و باکووری ئەم شارەی بۆردومان کرد.
هەر لەم ئاراستەیەدا گوردانەکانی ئەلقودس لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی ڕاپۆرتی داوە کە درۆنێکی ئیسراییلیان پێش جێبەجێکردنی فەرمانبەرێتی هێرشبەرانەی لە باکووری کەرتی غەززە کۆنترۆڵ کردووە. گوردانەکانی قودس ڕایگەیاند کە خەباتکارانی شوێنی کۆبوونەوەی هێزی سەربازی ڕژێمی زایۆنی و ترۆمبیلەکانیان لە دەڤەری یاریگایەک لە ناوەڕاستی ئۆردوگای جەبالیا بۆردومان کردووە و زەبری قورسیان لە سوپای تیرۆر داوە. خوڕاگریی فەلەستین هەروەها وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکانی هێرشکردنە سەر هێزی داگیرکەر لە بەیت حانون و بۆردومانکردنی شارۆچکەی "نیرعام" لە "غەلافی غەززە"ی بڵاو کردۆتەوە. گوردانەکانی ئەلقودس هەروەها وێنەگەلێکی دیکەی بڵاو کردووەتەوە سەبارەت بە هێرشکردنە سەر هێزی سەربازی ئیسراییلی و ترۆمبیلەکانیان لە میحوەری نێتزاریم بە هاوڕێیەتی گوردانەکانی شەهید عومەر قاسم.