کانونی دوھەم 19, 2025 10:17 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی جێبەجێکردی ئاگربڕلە غەززە

ڕێککەوتنی ئاگربڕی نیوان خۆڕاگری وڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لەم دەقەوە بە فەرمی جێبەجێ کرا.

کەرتی غەززە دوای ٤٧١ ڕۆژ شەڕوگەمارۆوجینوساید وجەنات گەلێک کە ڕژێمی ئیسرائیل لەم ماوەیەدا لەدژی ئەم ناوچە ئەنجامی دا، لە سەر ساعەت هەشت ونێو بەکاتیی تاران ، شایەتی دەسپێکرانی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئاگربڕە.

ڕێککەوتنی ئاگربڕ دیلبەدیل کردن چوارشەممەی حەوتەی ڕابردوو دوای زەنجیرە دانیشتن ووتووێژە ڕاستەوخۆکانی نێوان نێونجیکەران وناڕاستەوخۆ لەنێوان خۆڕاگری فەلەستین وڕژێمی زایۆنی لە شاری دۆحە ئەنجام بوو ومحەممەد عەبدولڕەحمان وەزیری دەرەوە وسەرۆک وەزیرانی قەتەر بە فەرمی لە بەیاننامەیەکی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکاو میسر ، ڕایانگەیاند وهەر ئەمڕۆ یەکشەممەیش خەرێکی جێبەجێ کرانە.

وردیاتی ڕۆژی یەکەمی ڕیککەوتنەکە داگری چوونە دەری هێزە داگیرکەرەکان لە ناوچە ئاوەدانەکان وناردنی شەشسەد لووری یارمەتی مرۆڤ دوستانە بۆ غەززە لە ڕۆژ دایە. لەڕۆژی یەکەمی ڕێککەوتنەکە ڕەوتی دێلبەدێل کردن بە پیی یاساوڕێسای دیارێکراو کەلەڕێککەوتننامەکەدا نووسراوە ، دەسپێدەبێت.

 

 

سەرپەیڤ