ژماری شەهیدانی غەززە لە ٤٧ هەزار و بریندارانیش لە ١١١ هەزار تێپەڕی
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٤٧ هەزار و٣٥ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند؛ بە هۆی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنییەوە بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٣ـوە تا ئێستا ٤٧ هەزار و ٣٥ کەس شەهید بوونە.
هەروەها ئەم ناوەندە پزیشکییە فەلەستینییە ڕاشیگەیاندووە کە ژماری گشتی بریندارانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە دەستپێکی شەڕەوە لەم کەرتەدا گەیشتۆتە ١١١ و ٩١ کەس. وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕاشیگەیاندووە؛ لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی ١٢٢ شەهید گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە کە ٦٢ تەرم لە ژێر دار و پەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان هێنراونەتە دەرەوە. لەم ماوەیەدا ٦٠ کەس شەهید بوون و ٣٤١ کەسیش بریندار بوونە.