کانونی دوھەم 22, 2025 18:20 Asia/Tehran
  • دۆزینەوەی تەرمی ١٥٣ شەهید لە کەرتی غەززە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاگربەستەوە

 سەرچاوە فەلەستینییەکان باسیان لە دۆزینەوەی تەرمی ١٥٣ شەهید لە کەرتی غەززە کردووە لە سەرەتای ئاگربەستەوە

. ڕێکخراوی بەرگری شارستانی فەلەستین ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاگربەست لە غەززە، تەرمی ١٥٣ شەهیدی ئەو ناوچەیەیان دۆزیوەتەوە، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی ٧٢ شەهید گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان  کە  تەرمی شەست و هەشت  شەهید  لە ژێر داروپەردووەکان دەرهێنراون و کەسێکیش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە  .

بە پێی ئەو  ڕاپۆرتە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا  پەنجاو شەش برینداریش گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکە. بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە، ژمارەی شەهیدانی غەززە لە ٧ی ت ئوکتوبری  ٢٠٢٣ تا ڕۆژی سێشەممە گەیشتووەتە ٤٧ هەزار و ١٠٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١١١ هەزار و ١٤٧ کەس

سەرپەیڤ