کانونی دوھەم 29, 2025 07:09 Asia/Tehran

هاوکات لەگەڵ ئاگربڕ لە کەرتی غەززە هەڵمەتی گەڕان بۆ دیتنەوەی تەرمی شەهیدان بەردەوامە.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەسین ڕایگەیاندووە: لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا تەرمی ٤٨ شەهیدی فەلەستینی ڕادەستی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە کراوە. دەگوترێ کە لەو هەژمارە تەرمی ٣٧ کەسیان لە هەڵمەتەکانی گەڕان و پشکنین لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی کەرتی غەززە دۆزراونەتەوە و یازدە شەهیدیش لە جەنایەتە تازەکانی ڕژێمی زانیوانیدا شەهید بوون .

بە وتەی ژێدەرە فەلەستینەکان لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا هەشتا فەلەستینیش لە لایەن هێزی داگیرکەرەوە بریندار کراون. هەروەها هێزی زایونی وەک هەشتەمین ڕۆژی لە دوای یەک لە چوارچێوی پەلاماری دڕندانەیان بۆ سەر ئۆردۆگای جنین دەستدرێژییەکانی خۆیان تا تولکەرم پەرە پێداوە و هەزاران کەسیان ئاوار کردووە. سوپای داگیرکەر هەروەها پەلاماری ئاسمانیی خۆی بۆ سەر ئەم ناوچانە یەکجار زیاتر کردووە.

لە لوبنانیشەوە ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ژماری شەهیدان و برینداران بە هۆی پەلامارەکانی هێزی زایۆنی بۆ سەر شارۆمەندانی لوبنانی لە باشووری ئەم وڵاتە گەلێک زیاتر بووە. دەگوترێ کە لەم پەلامارانەدا دوو لوبنانی شاهید بوون و بیست و شەش کەسیش بریندار بوون.

هاوکات لەگەڵ ئەم جەنایەتە و نوێکرانەوەی ڕێککەوتنی ئاگ بڕ لە لایەن لوبنانەوە دوا بە دوای نەچوونە دەرێ هێزی سەربازی زایۆنی لەم وڵاتە، شێخ نەعیم قاسم سکرتێری گشتی حیزبوڵای لوبنانیش کاردانەوەی  نیشان داوە. شێخ نەعیم قاسم وتوویەتی: ڕژێمی زایۆنی دەبێ پاش تێپەڕینی ٦٠ ڕۆژ خاکی لوبنان بەجێ بێڵێ، ئێمە بە هیچ لەونێ ناچینە ژێر باری هیچ بیانوو و پاسایەک بۆ زیاد کردنی تەنیانە یەک ڕۆژیش بە ماوەی مانەوەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە خاکی لوبناندا.

سەرپەیڤ