چوونەسەری ژماری شەهیدانی غەززە
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٤٧هەزار و ٥٥٢ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە لەبەیاننامەیەکدا، تازەترین ئاماری شەهیدان و بریندارانی پەلامارەکانی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززەی لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو-وە تاکوو ئێستا ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە، لە ئەنجامی پەلامارەکانی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووی زایینیەوە تاکووئێستا، ٤٧هەزار و ٥٥٢ کەس شەهید بوون. هەروەها ئەو رێکخراوە پزشکییەی فەلەستین ڕایگەیاند؛ ژماری گشتیی بریندارانی پەلامارەکانی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە لە دەسپێکی شەڕ لەو ناوچەیە، گەیشتووەتە ١١١هەزار و ٦٢٩ کەس.
ئەو وەزارەتخانە هەروەها رایگەیاند، لەماوەی ٢٤کاتژمێری ڕابردوو، تەرمی ١٢ شەهید گوێزراوەتەوە نەخۆشخانە کە تەرمی هەشتیان لەژێر دارووپەردوو هێنراوەتە دەر. هەروەها چوار کەس بەهۆی کاریی بوونی برینەکانیان شەهید بوون و گیانیان لەدەست داوە. لەوماوەدا، یازدە کەسی دیکەش بریندار بوون. هێشتا هەزاران کەسی دیکەش لە کەرتی غەززە هەروا بێ سەروشوێنن و لەژێر دارووپەردوو دان.
لەلایەکی دیکەوە، "باسم نەعیم"ی ئەندامی مەکتەب سیاسیی حەماس وێڕای ڕەخنەگرتن لە لێدوانەکانی ترەمپ لەمەڕ دەرکرانی دانیشتووانی غەززەو داگیرکرانی لەلایەن ئەمریکاوە، پێی داگرت؛ ئەو چەشنە بڕیارانە، تاوان لەدژ مرۆڤایەتییەو وەک بەهێزکەری یاسای دارستان لەئاستی جیهانیدا بەئەژمار دێ.
باسم نەعیم هەروەها وتی: ئەو پیلان و دهۆیانە، ئاسایش و سەقامی ناوچە دەخاتە مەترسی و پێویستە لەئاستی ناوچەیی و جیهانیدا لەپێناو پووچەڵکرانەوەیان، هەوڵ بدرێ.