پێشوازی بەربڵاوی گەلی فەلەستین لە دیلەکان
شوبات 08, 2025 17:12 Asia/Tehran
ژێدەرە میدیاییەکان باسی ئازادکرانی دیلە فەلەستینییەکانی نێو بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی و گەیشتنیان بە ڕامەڵا لە کەرتی ڕۆژاوایان کرد.
میدیا فەلەستینییەکان بە بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆ و وێنەگەلێک ڕاپۆرتیان داوە کە دەیان دیلی فەلەستینی لە چوارچێوی قۆناغی پێنجەمی مامەڵەی دیلبەدیل ئازاد کراون. ئەم دیلانە، پاش هاتنەدەر لە بەندیخانەی عوفەر، چوونە نێو ڕامەڵا و بەرەوڕووی پێشوازیی بەربڵاوی خەڵک بوونەوە.
ئەم دیلە فەلەستینییانە دوابەدوای ئەوەی ئازاد کران کە لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ ٣ دەستبەسەرکراوی زایۆنی بە ناوی: ئەلیاهو داتسۆن یووسف شەرابی، ئور ئیبراهیم لیش ها لۆیی و ئۆهاد بن عامی ڕادەستی خاچی سوور کرد.