پەیامەکانی ڕێوڕەسمی دیلبەدیل لە زمانی وتەبێژی حەماسەوە
وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس وتی: "ئەمڕۆ لە قۆناغێکی تازەدا گەلی فەلەستین توانی داگیرکەران ناچار بکات بە بەردەوامکردنی پرۆسەی ئازادکردنی لە قارەمانەکانمان و تێکشکاندنی ئەو هێڵە سوورانەی کە دوژمن بۆ خۆی دیاری کردبوو.
" حازم قاسم وتیشی: "ڕێوڕەسمی ئەمڕۆ پەیامێکی ئاشکرایە لەلایەن گوردانەکانی قەسامەوە سەبارەت بەوەی کە ئەوە گەل و خۆڕاگرین کە تایبەتمەندییەکانی قۆناغی پاش شەڕ دیاری دەکەن، نەک ھیچ زلهێزک لە دەرەوە.
ناوبراو جەختی کرد؛ گوردانەکانی قەسام ئەوەیان سەلماندووە کە شەهید بوونی فەرماندەرانیان تەنیا بۆتە هۆی بەرزتر بوونەوەی زیاتری ویست و ورەیان بۆ ھێنانەدی ئامانجەکانیان، پاراستنی زیاتری یەکپارچەیی ناوخۆیی و هەروەها ڕاکێشانی زیاتری پشتیوانیی جەماری و ئەمڕۆ لە ناوەڕاستی کەرتی غەززەدا، هەموو ئەم وانەمان بە چاوی خۆمان بینی. حازم قاسم وتیشی: یەکێک لە پەیامەکانی ڕێوڕەسمی ئەمڕۆ لەقاودانی ئەو وەهم و خەونەیە کە نەتانیاهۆ بە سەرکەوتنی ڕەها بە سەر گەل و خۆڕاگری ئێمە ناوی دەهێنا، ئەمڕۆ ئەوە سەلمێنرا کە ئەوە تەنیا وەهەم و خەونێکی بێ بنەما بووە.