زۆرتر بوونی ژماری شەهیدانی غەززە
شوبات 09, 2025 17:26 Asia/Tehran
ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە ٤٨ هەزار و ١٨٩ کەس.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی ٧ شەهیدیان لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان هێناوەتە دەرەوە. بریندارێکیش بە هۆی کاری بوونی برینەکانی شەهید بوو. ژماری گشتیی بریندارەکانیش لە دەسپێکی شەڕ لەم کەرتە گەیشتۆتە ١١١ هەزار و ٦٤٠ کەس. ئەوە لە کاتێکدایە کە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ داگیرکەران لە ڕۆژهەڵاتی قلقیلییە دوابەدوای پەلاماریان بۆ سەر دەروازەی باکووری سەرەکیی ئەم شارە ڕاپۆرت کراوە. لە ڕۆژاوای ڕامەڵایشدا هێزی داگیرکەر پەلاماری دوو گوندیان داوە.