شوبات 12, 2025 17:36 Asia/Tehran
  • سپاسی حەماس لەسەر دژایەتی وڵاتانی جیهانی بۆ ئاوارەکردنی زۆرەملێی خەڵکی غەززە

  بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) ڕێزی گرت لە هەڵوێستی وڵاتانی جیهانی لە دژایەتیکردنی ئاوارەبوونی زۆرەملێی خەڵکی غەززە.

 بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ چوارشەممە هەڵوێستی وڵاتانی جیهان لە دژایەتیکردنی ئاوارەبوونی زۆرەملێی خەڵکی غەززەی بەرز نرخاند، حەماس سوپاسی هەڵوێستی دۆستانی لە وڵاتانی عەرەبی و هەموو وڵاتانی جیهان کرد کە دژایەتی خۆیان بۆ هەر پلانێک بۆ ئاوارەکردنی زۆرەملێی خەڵکی غەززە یان لەناوبردنی مافە نەتەوەییەکانیان دەربڕی. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەم دواییانەدا لێدوانی  پڕ هەراو هوریای  چۆڵکردنی تەواوەتی کەرتی غەززە و نیشتەجێکردنی فەلەستینییەکانی ناوچەکەی لە وڵاتانی عەرەبی دراوسێ (ئۆردن و میسر)  داوا کرد و ئەم پلانەش کاردانەوەی بەرفراوانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و دژایەتیی لێکەوتەوە.

سەرپەیڤ