تەقینەوەی بەربڵاو لە ئوردوگای جنین و تێکهەڵچوونی قورس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i435837-تەقینەوەی_بەربڵاو_لە_ئوردوگای_جنین_و_تێکهەڵچوونی_قورس
دوابەدوای لەشکرکێشی بەربڵاوی سوپای ڕژێمی داگیرکەر بۆسەر باکووری کەرتی ڕۆژاوایی چەکدارانی زایۆنیست ژومارێکی زۆر ماڵیان لە ئوردوگای جنین ئاورتێ بەردا و چەند کەسیان بریندار کرد.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
شوبات 13, 2025 17:19 Asia/Tehran

دوابەدوای لەشکرکێشی بەربڵاوی سوپای ڕژێمی داگیرکەر بۆسەر باکووری کەرتی ڕۆژاوایی چەکدارانی زایۆنیست ژومارێکی زۆر ماڵیان لە ئوردوگای جنین ئاورتێ بەردا و چەند کەسیان بریندار کرد.

لە بیست و چوارەمین ڕۆژی لەشکر کێشی بەربڵاو سوپای ڕژێمی تیرۆر  بۆسەر باکووری کەرتی ڕۆژاوایی، لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆوە تێکهەڵچوونێکی قورس لەنێوان خەباتکارانی خۆراگری فەلەستین  لە ئوردوگای جنین، تولکەرم و نوورشەمس لە ئارادایە.

سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاندووە نیشانەپێکەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لەسەر بان ماڵێک لە ئوردوگای جنین  سەقامیان گرتووە و هەرکەس  کە بیەوێ نیزیکی ئەو ئوردوگایە بێتەوە دەدەنە بەرتەقە و لێدان  . 

سوپای ڕژێمی تیرۆر هەروەها هێزی فریاگوزاری زۆر و بولدوزێرێکی زۆریان بۆ ڕووخاندنی  ژێرخانەکان و سامانی خەڵکی سیڤیل  ڕەوانەی ئوردوگای جنین کردووە.