ڕاگەیاندنی ناوی ٦ گیراوی زایۆنی کە ڕۆژی شەمە ئازاد دەکرێن
شوبات 21, 2025 18:00 Asia/Tehran
وتەبێژی گوردانەکانی قەسام، لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، ناوی شەش دەستگیرکراوی زایونی ڕاگەیاند کە ڕۆژی شەممە ئازاد دەکرێن
. ئەبو عوبێدە، وتەبێژی سەربازی گوردانەکانی قەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی باهۆزی ئەقسا بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکان، گوردانەکانی قەسام ڕۆژی شەممە بڕیاری ئازادکردنی شەش دەستبەسەرکراوی زایۆنیستی دا کە ناوەکانیان بەم شێوەیەیە: ئیلیا میمۆن ئیسحاق کۆهین، عومەر شیم تۆڤ، عومەر فێنکەر ،تال شۆهام، ئیفیرا مەنگستۆ، و هیشام ئەلسەید." لە ١٩ی ژانویەی ڕابردوو ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم ڕێککەوتنە لە سێ قۆناغ پێکدێت کە هەر قۆناغێک ٤٢ ڕۆژ دەخایەنێت.