شوبات 28, 2025 17:50 Asia/Tehran

گوتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی فەلەستین (حەماس) ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوەکانی سوپای داگیرکەر پەردەی هەڵدایەوە لە لێهاتوویی و توانایی بەرزی گوردانەکانی عزەدین قەسام.

حازم قاسم وتەبێژی حەماس لە کاردانەوە بە بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەکانی سوپای ئیسراییل سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا ڕایگەیاند کە ئەو شکستەی کە سوپای داگیرکەر پەردەی لەسەر هەڵدایەوە بانتربوونی ویست و ورەی بەرزی فەلەستینییەکان لە ماشێنی جەنگی داگیرکەران دەسەلمێنێ. 

وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین وتیشی: ئەم شکستە توانایی و لێهاتووی گوردانەکانی قەسام لە شکست پێهێنانی دەزگا ئاسایشییەکانی ڕژێمی زایۆنی نیشان دەدات. قاسم هەروەها وتیشی: خۆ بەزلزانینی کۆلۆنیالیستییانەی زایۆنییەکان پێش دەگرێ بە بینینی ڕاستییەکان سەبارەت بەم گەلە مەزنە کە هەوڵ دەدات بۆ ڕزگاری و ئازادی خۆی.

 سوپای ڕژێمی زایۆنی لە لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکەی 7ی ئۆکتۆبەر ڕایگەیاند کە  حەماس هەر لە هەمان یەکەم کاتژمێرەکانی سەرەتایی شەڕدا زاڵ بووە بە سەر سوپای ئەم ڕژێمەدا و خۆڕاگری فەلەستین لە غەززە ئۆپەراسیۆنێکی دوو قۆناغیان جێبەجێ کردووە. 

خوڕاگری فەلەسین لە قۆناغی یەکەمدا دەستی گرت بە سەر دام و دەزگا و ناوەندە سەربازییەکان و پاش ئەوە هێرش و پاکتاوکردنی شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی لە قۆناغی دووەمدا جێبەجێ کرد.  ڕژێمی زایۆنی لەم لێکۆڵینەوەیەدا دیسان دانی ناوە بەوەیدا کە نەیتوانیوە لە ئۆپەراسیۆنەکەی 7ی ئۆکتۆبەردا بەرگری بکات لە ئیسراییلییەکان. لەم لێکۆڵینەوەدا هەروەها هاتووە کە بەرەنگار بوونەوەی هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەر پاش نیوەڕۆی هەر ئەو ڕۆژە دەست پێ بووە.

هەروەها سوپای داگیرکەر جەختی کرد: ڕادەی قوربانیانی ئێمە ظ کوژراو و چ بریندار لە ئۆپەراسیۆنی  7ی ئۆکتۆبەر ئەوەندە زۆر بوو کە تەحەموڵ کردنی گونجاو نەبوو.

سەرپەیڤ