حەماس : لەبارەی چەکی خۆڕاگری سازش ناکەین
ئادار 17, 2025 19:44 Asia/Tehran
یەکێ لە ڕێبەرانی حەماس جەختی کرد ئەم بزوتنەوەیە هیچکات لەبارەی چەکی خۆڕاگری سازش ناکەن .
" مەحمود مەرداوی " یەکێ لە ڕێبەرانی بزوتنەوەی حەماس بە ئەلجەزیرەی وت: هەتا کاتێک کە داگیرکاری بێت ئێمە لەبارەی چەکی خۆڕاگری سازش ناکەین . ئەم ئەندامەی ڕێبەریی حەماس وتی: بنیامین نتانیاهۆ ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ڕێککەوتنی ئاگربڕ جێبەجێ ناکات وپێبەندی نیە وهەموو وادەو بەڵێنەکانی بنپێدەکات. لەکاتی دەستپێکرانی ئاگربڕ لە غەززە ڕژێمی زایۆنی زۆر جار پیشیلیکردووە. ئاگربڕلە کەرتی غەززە لە ١٩ی ژانێڤەری جێبەجێ کرا وڕێککەوتنەکەی داگری سێ قۆناخە.