ئاماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٤٨ هەزارو ٥٧٧ کەس
وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە گەیشتە ٤٨ هەزار و٥٧٧ کەس .
وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە بارەی ئاماری شەهیدان وبریندارانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئەم ناوچە لە حەوتی ئۆکتۆبری ساڵی ڕابردووی زایینی هەتا ئێستاکە ڕایگەیاند هەتا بە ئەمڕۆ ٤٨ هەزارو ٥٧٧ شارومەندی فەلەستینی لە پەلاماری زایۆنیەکان بۆسەر کەرتی غەززە شەهید بوونە.
هەروەها ئەم ڕێکخراوە پزیشکیە فەلەستینیە ڕایگەیاند کە ژماری هەموو بریندارانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە کاتی دەسپێکرانی شەڕ لەم کەرتە گەیشتووە بە ١١٢ هەزارو ٤١کەس. لەماوەی ٢٤ ساعەتی ڕابردوو هەروەها تەرمی پێنج شەهیدی تری فەلەستینی گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە کە سێ شەهید بە تازەیی لە ژێر داروپەردوو دەرهێنراون ویەک کەسیش بە تازەیی شەهید بوونە .