ئادار 26, 2025 16:22 Asia/Tehran
  • ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە پەنجا هەزارو ١٨٣ کەس

وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند ژماری شەهیدانی ئەم ناوچە لە کاتی دەسپێکرانی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا لە ١٥ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٢ڕێککەوتی حەوتەمی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ هەتا ئێستاکە گەیشتووە بە پەنجا هەزارو ١٨٣ کەس .

وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین ئەمڕۆ ئاماروڕێژەی تازەی بڵاو کردەوە  لە ژماری شەهیدان وبرینداران کە لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر غەززەشەهید وبریندار بوونە. لە ماوەی ساعەتەکانی ڕابردوو تەرمی ٣٩ شەهید گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان . لە هەژدەی مارسی ٢٠٢٥ یش ٨٣٠ کەس شەهید و١٧٨٧ کەسیش برینداربوونە. بەگویرەی ڕاپۆرتی ئەم وەزاڕەتخانەیە، بە هەژمار کرانی ئەم ڕێژەیە ، ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە لە حەوتەمی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ هەتا ئێستاکە گەیشتووە بە پەنجا هەزارو ١٨٣ کەس وژماری بریندارەکانیش گەیشتووە بە ١١٣ هەزارو ٨٢٨ کەس. 

سەرپەیڤ