پێویستە سەرکردەکانی زایۆنی بە تاوانی کوشتنی ١٩ هەزار منداڵی فەلەستینی دادگایی بکرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i437641-پێویستە_سەرکردەکانی_زایۆنی_بە_تاوانی_کوشتنی_١٩_هەزار_منداڵی_فەلەستینی_دادگایی_بکرێن
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین هاوکات لە گەڵ ڕۆژی جیهانیی منداڵی فەلەستینی ڕایگەیاند کە لە ماوەی هەژدە مانگی شەڕی زایۆنیستی لە دژی کەرتی غەززە ١٩ هەزار منداڵی فەلەستینی شەهید کراون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 05, 2025 14:40 Asia/Tehran
  • پێویستە سەرکردەکانی زایۆنی بە تاوانی کوشتنی ١٩ هەزار منداڵی فەلەستینی دادگایی بکرێن

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین هاوکات لە گەڵ ڕۆژی جیهانیی منداڵی فەلەستینی ڕایگەیاند کە لە ماوەی هەژدە مانگی شەڕی زایۆنیستی لە دژی کەرتی غەززە ١٩ هەزار منداڵی فەلەستینی شەهید کراون.

بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: دوای دەیان ساڵ لە داگیرکاریی زایۆنیستەکان لە سەر زەوییە فەلەستینییەکان، تاوانەکانی ئەم ڕژێمە لە دژی منداڵانی فەلەستینی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ توندتر بوون و لە سەرەتای دەستدرێژیی زایۆنیستەکان بۆ سەر کەرتی غەززە لە ماوەی هەژدە مانگی ڕابردوودا، ١٩ هەزار منداڵی فەلەستینی شەهید بوون. هەروەها 39 هەزار منداڵ لە غەززە  دایک و باوک  یان یەکێک یان  لەدەستداوە. لەم دواییانە دا ا ڕێکخراوی  ئانڕوا  سەبارەت بە دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە  لە سەتا 51 ی  دانیشتوانی ناوچەکە لە منداڵان پێکدێن و منداڵانی فەلەستینی زۆرترین قوربانیی  پەلامارە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایونین  و ڕۆژانە ١٠٠ منداڵ لە غەززە دەکوژرێن یان بریندار دەبن.