بەردەوامیی پەلاماری ئاسمانیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر غەززە
پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە ئێستایش هەر بەردەوامە.
بەهۆی پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ماڵێک لە ناوەڕاستی غەززە، نۆ کەس شەهید بوون. لە هێرشێکی دیکەدا لە شاری غەززە ٥ فەلەستینی شەهید بوون. هەروەها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٩ فەلەستینی شەهید بوون کە زۆربەیان منداڵن و ٢١٣ کەسیش بریندار بوونە.پەلامارەکانی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە بەردەوامە، ئەوە لە کاتێکدایە کە غەززە ڕووبەڕووی گەمارۆیەکی توند و ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی خۆراک و یارمەتییە پزیشکییەکان بۆتەوە. بە هۆی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا ٥٠ هەزار و ٨١٠ کەس شەهید بوون و ١١٥ هەزار و ٦٨٨ کەسیش بریندار بوون. هەرچی کات تێدەپەڕێ ئێش و ئازارەکانی نەخۆش و بریندارەکان لە نەخۆشخانەکاندا بە هۆی کەمی ئۆکسیژێن نالەبارتر بووە؛ چونکە ڕژێمی داگیرکەر لە ژینۆسایدی ئەم دواییەیدا کە لە غەززە کردی،١٠ وێستگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسیژنی بە تەواوی لەناوبردووە. دکتۆر مونیر ئەلبەرش، بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند، بەهۆی کەمی ئۆکسیژنەوە، نەخۆش و بریندارەکان لە ژووری چاودێریی تایبەت، ژووری نەشتەرگەری، و ژووری ئامێرەکانی هەناسە بەڕاستی گیانیان لە مەترسیدایە. چەندین دامەزراوە و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا جەختیان کردووە لە سەر ئەوەی کە شەڕی غەززە سەلمێنەری بێدەربەستبوونێکی ئاشکرا و بایەخنەدانێکی تەواو بە ژیان و گیانی مرۆڤەکانە. هەروەها سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان ناسراو بە یونیسێف و کەسایەتییە فەلەستینییەکانیش وشدارییان داوە لەحاند بێبەشکرانی زیاتر لە ملیۆنێک منداڵی غەززە لە یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان.