بەرزبوونەوەی ژماری شەهیدان لە غەززە و بەردەوامکرانی پەلاماری داگیرکەران
نیسان 10, 2025 16:56 Asia/Tehran
وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو تەرمەکانی ٤١ شەهید وهەروەها ١٤٦ بریندار گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئەم کەرتە.
وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین بە دەربڕینی نیگەرانی لە دژواریەکانی فریاکەوتن ، ڕایگەیاند کە هێشتا ژمارێک لە قوربانیەکان لە ژێرداروپەردوی بیناکان لە شەقامەکان ماونەتەوە وهێزەکانی فریاکەوتن وبەرگری شاربە هۆی توندبوونی بوومبارانەکان توانایی دەسڕاگەیشتن بەوانیان نیە. فڕٶکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی هەروەها باکووری ڕەفەح و ڕۆژهەڵاتی خان یونیس یان چەندجار بوومباران کردووە. ژماری شەهیدانی دەستدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ئەم کەرتە لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ هەتا ئێستاکە بۆ ٥٠ هەزارو ٨٨٧ شەهید بەرزبوویەوە.