درێژەی درندەکاری داگیرکەران لە کەرتی غەزە
لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەرناوچە جوراوجورەکانی غەزە لانیکەم 12 فەلەستینی گیانی خۆیان لە دەس دا کە دە کەسیان ئەندامانی بنەماڵەیەک بوونە .
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی ماڵێک لە خان یونسیان کردە ئامانج کە بە هۆیەوە دە ئەندامی بنەماڵەیک شەهید بوون لە دەیر ئەلبەحریش پەلامار کرایە سەر کومەڵێک لە فەلەستینیەکان و دەیان کەس شەهید و بریندار بوون وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەزەش ڕایگەیاند ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم 40 کەس شەهید و بریندار بوونە بەو ئامارە کۆی گشتیی شەهیدان لە 7 ئوکتوبری 2023 تا ئێستا گەیشتووەتە 51 هەزار کەس . دەسدرێژی زەوینی ڕژێمی زایونی بۆ سەر باشووری لوبنانیش هەروا درێژەی هەیە بە جورێ کە ژومارێک لە هێزەکانی ڕژێمی ز ایونی گەیشتوونەتە ناوچی ئەلوەزانی لە باشووری لوبنان . داگیرکاران شارۆچکەی عەیتا ئەلشەعەبیان داوەتە بەر پەلاماری توپخانەیی ڕژێمی زایونی بە بێ سەرنج دان بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ و جێ بە جێ نەکردنی بەڵێنەکانی خۆی ڕوژانە ناوچەکانی باشووری لوبنان دەکەنە ئامانج . ئاگربڕ لە غەزە و لوبنان لە حاڵێکدا توندتر بووەتەوە کە ئەمریکاش بە پەلامار کردنە سەر یەمەن خەساری لەو وڵاتە داوە . فڕوکە شەڕ کەرەکانی ئەمریکا ئەمڕو 10 ناوچەی جوراوجور لە سەنعایان کوتاوە . ئەوە لە حاڵێکدایە کە شەوی ڕابردوو ڕێبەری ئەنساڕوڵڵای یەمەن لە وتارێکدا جەختی کرد بوو کە ئەمریکیەکان ناتوانن هێزی سەربازی ئێمە لاواز بکەن .