درێژەی پەلاماری ئاسمانیی ئەرتەشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر غەززە
پەلاماری ئاسمانی و توپخانەیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوچە ئاوادانەکان و خێوەتی ئاوارەکان لە کەرتی غەزە ئەمڕوش بەردەوام بوو
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاندووە کە بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر غەزە لە کاتژمێرەکانی ڕابردوو 25 کەس شەهید و 89 کەسی دیکەش بریندار بوونە ئەو وەزارەتە وتوویەتی کە لە دەسپێکی خولی نوێی پەلاماری زایونیەکان بۆ سەر غەزە 1652 کەس شەهید بوونە . ئەرتەشی ڕژێمی زایونی لە ماوەی ڕوژانی ئەم دواییەدا بە توند کردنەوەی پەلامارەکانی بۆ سەر کەرتی غەزە چەندین دڕندەکاری دژی دانیشتوانی ئەو کەرتە بە تایبەت ئاوارەکانی ئەنجام داوە . ئەو جەنایەتگەلە لە حاڵێکدا ئەنجام دەبێت کە دامەزراوە مافەوانی و نێونەتەوەییەکان سەبارەت بە نالەبار بوونی دوخی کەرتی غەزە وشداریان داوە . هەروەها ئەبوو عوبەیدە وتەبێژی سەربازی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە فڕوکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی زایونی ڕوژی ڕابردوو شوێنی ڕاگرتنی گیراوی ئەمریکایی زایونی بە ناوی عیدان ئەلکساندریان بوردمان کرد . وتەبێژی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ئامانجی زایونیەکان لە بوردمانی شوێنی ڕاگرتنی ئەو گیراوە دوو ڕەگەزییەی هەوڵێک بۆ ڕزگار بوون لە گوشاری دەرونی زانیوە . عیدان ئەلەکساندر پێشتر لە ڤیدیویەکدا ڕوولە کابینەی زایونیستی سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمەی بە دیکتاتور پێناسە کرد بوو کە بۆ ئازاد کردنی گیراوەکان هیچ هەوڵێکی نەداوە . ئەمڕو ئیتمار بن گوێر وەزیری ئاسایشی ناوخۆیی ڕژێمی زایونی هاوڕێ لە گەڵ ژومارێک لە شاروچکە نشینانی زایونی پەلاماریان کردە سەر مزگەوتی ئیبراهیمی . خەتیبی نوێژی مزگەوتی ئەقسا پەلامار بۆ سەر بەیتو لموقەدەسی بە هەوڵێک بۆ گۆڕینی شوناسی ئەو شوێنە زانی و وتی ڕژێمی زایونی هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاندووە