نیسان 18, 2025 18:16 Asia/Tehran
  • 25 شەهید لە کوشتارەکانی داگیرکەراندا لە باکوور و باشووری غەززە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئەندامانی دوو بنەماڵەی فەلەستینی لە پەلامارە بەرفراوانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ماڵەکانیان، قەتڵوعام کران.

سوپای داگیرکەری ئیسراییل لە ناوچەی بەنی سوهەیلا هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس ماڵێکی مەدەنی دایە بەر پەلامار کە بە هۆی ئەو پەلامارەوە  دە هاووڵاتیی فەلەستینی شەهید بوون.

لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ماڵێک لە گەڕەکی تەلزەعتەر لە جەبالیای باکووری غەززەیش دە ئەندامی خێزانێک شەهید بوون، کە پێنجیان منداڵ بوون.

سوپای داگیرکەری زایۆنی هەروەها خێوەتی ئاوارەکانی لە ناوچەی ئەتەوام لە باکووری کەرتی غەززە کردە ئامانج و بەو هۆیەوە دوو فەلەستینی شەهید بوون و شەشی دیکەش بریندار.

سەرپەیڤ