نیسان 20, 2025 16:09 Asia/Tehran
  • نیگەرانیی بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە کەمبوونی پڕمەترسیی خۆراک لە غەززە

بەرنامەی خۆراکی جیهانی نیگەرانی خۆی دەربڕین لە کەمبوونی نالەبار و پڕمەترسیی خۆراک و خواردن لە کەرتی غەززەدا.

پرۆگرامی خۆراکی جیهانی وشداریدا لەحاند ئەوەی بەهۆی نەبوونی پێداویستیی خۆراک و بەردەوامی داخرانی دەروازەکان، دوو ملیۆن کەس لە کەرتی غەززە بۆ ئەوەی گیانیان لە دەست نەدەن پێویستییەکی خێرا و بەپەلەیان بە هاوکاری خۆراکی هەیە. پێشتر ئانڕوا بە ئاماژەدان بە دۆخی نالەباری مرۆیی لە کەرتی غەززە، لە بەیاننامەیەکدا جەختی کردبوو کە دەبێت ئاگربەست لە کەرتی غەززە دووبارە دابمەزرێتەوە و گەمارۆی سەر ئەم کەرتە هەڵبگیرێت و دەروازەکانی ناوچەکە بکرێتەوە بۆ ئەوەی یارمەتییەکان بە بەردەوامی بچنە ناو کەرتی غەززەوە.

سەرپەیڤ