نیسان 23, 2025 15:45 Asia/Tehran
  • گیانلەدەسدانی نزیکەی 18 هەزار منداڵ لە کەرتی غەززە

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی غەززە شەهیدبوونی نزیکەی 18 هەزار منداڵی لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند و داوای هەڵگرتنی هەنگاوی خێرا ی کرد لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە بۆ ڕزگارکردنی بەشی تەندروستی لە کەرتی غەززە.

دکتۆر مونیر ئەلبەرەش، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی غەززە، ڕاپۆرتێکی لەبارەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی  زایونی  بۆ سەر کەرتی غەززە پێشکەش کرد و ڕایگەیاند کە لە سەرەتای دەستدرێژییە سەربازییەکانی ڕژێمی  زایونی  بۆ سەر کەرتی غەززە تا ئێستا 17 هەزار و 954 منداڵ و 12 هەزار و 365 ژن شەهید بوونە . ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی داگیرکەری  زایونی  بە ئەنقەست خێوەتی پەنابەرانی فەلەستینی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی شاری غەززە دەکەنە ئامانج. ئەلبەرش  ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە ٥٢ منداڵ بەهۆی بەدخۆراکی گیانیان لەدەستداوە و ١٧ منداڵی دیکەش بەهۆی سەرمای  توندەوە گیانیان لەدەستداوە.

سەرپەیڤ