حەماس: ئێمە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەمان دەوێت
یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس ڕایگەیاند کە بزووتنەوەکە خوازیاری ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان و نەرمی نیشان دەدات بۆ گەیشتن بەم ڕێککەوتنە.
مەحمود مەرداوی، یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس، وتی: دانوستانەکان لە دۆحە و قاهیرە نەوەستاوە و ناوبژیوانان و ئەمریکییەکان لە هەڵوێستی ئێمە تێدەگەن. هەڵوێستی ئێمە ڕێککەوتنی هەمەلایەنەیە. ئەو بەرپرسەی بزووتنەوەی حەماس وتی کە ئێمە نەرمییەکی تەواو نیشان دەدەین بۆ ئەوەی بگەینە ڕێککەوتنێکی گشتگیر بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان؛ ڕێککەوتنێک کە کۆتایی بە شەڕەکە بدات ، ڕژێمی داگیرکەر بە تەواوی لە غەززە دەکشێتەوە و هاوکاری بۆ خەڵک دەکات و غەززە ئاوەدان دەکاتەوە. مەرداوی وتی: ڕێککەوتنی هەمەلایەنە بەو مانایەیە کە ئێمە قبووڵ ناکەین کە لە بەرامبەر تەنیا چەند ڕۆژێکی ئاشتی ، دیلێکی زایۆنیستی لێرەو تەرمێکی دیکەی زایۆنی لە وێییەوە بدەین بە (ڕژێمی زایۆنیستی).