هەژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٥٢ هەزارو ٣١٤ کەس
نیسان 28, 2025 17:29 Asia/Tehran
وەازڕەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕ تیرۆڕ بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٥٢ هەزار و٣١٤ کەس واوەتر چوو.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو تەرمی ٧١ شەهیدی دیکە ی فەلەستینی گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لەم ماوەیە ١٥٣ کەس برینداربوونە.
بەم چەشنە ژماری شەهیدانی پەلامارەی زایۆنیستەکان بۆ سەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ هەتا ئەم کاتە گەیشتووە بە ٥٢ هەزار و٣١٤ شەهید . ژماری بریندارەکانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیست بۆسەر کەرتی غەززە لە کاتی دەستپێکرانی شەڕ لەم کەرتە گەیشتووە بە ١١٧ هەزار و٧٩٢ کەس.