زۆر بوونی هەژماری شەهیدانی غەزە
نووسینگەی زانیاریگەیاندنی حکومەتی فەلەستین لە کەرتی غەزە بە بڵاو کردنەوەی ئاماری جینوسایدی ڕژێمی زایونی دژی خەڵکی سیڤیل لە کەرتی غەزە جەختی کرد بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی داگیرکەر ڕوژانە 90 فەلەستینی شەهید و 207 کەسی دیکەش بریندار ده بن .
نووسینگەی زانیاریگەیاندنی حکومەتی فەلەستین ڕایگەیاند لە سەرەتای شەڕی ڕژێمی زایونی دژی کەسانی سیڤیلی فەلەستینی لە کەرتی غەزە تەرمی نزیکەی 90 شەهید گوێزراونەتەوە بو نەخوشخانە کە 32 کەس لەو شەهیدانە منداڵن . نووسینگەی زانیاریگەیاندنی حکومەتی فەلەستین ڕایگەیاند بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەرتی غەزە ڕوژانە 22 ژنی فەلەستینی شەهید دەبن و 20 کەسی دیکەش بێ سەر و شوێن دەبن . وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزەش ڕایگەیاند کە لە کاتی دەسپێکی قوناغی نوێی دەسدرێژی زایونیەکان بۆ سەر غەزە لە 18 مارسی 2025 تا ئێستا 2 هەزار و 111 کەس شەهید و 5 هەزار و 483 کەسی دیکەش بریندار بوون . بە ژماردنی ئەم شەهیدانە ژوماری شەهیدانی غەزە لە حەوتی ئوکتوبری 2023 تا ئێستا گەیشتووەتە 51 هەزار و 495 کەس و ژوماری بریندارانیشی گەیشتە 117 هەزار و 524 کەس .